ئەدەبی کوردی - Kurdish literature - podcast cover

ئەدەبی کوردی - Kurdish literature

Kurdish Poem Podcastpodcasters.spotify.com
Kurdish Podcast for every Kurds around the world . Kurdish literature is literature written in the Kurdish languages. Literary Kurdish works have been written in each of the four main languages: Zaza, Gorani, Kurmanji and Sorani.
Last refreshed:
Follow this podcast in the Metacast mobile app to refresh it and see new episodes.
Download Metacast podcast app
Podcasts are better in Metacast mobile app
Don't just listen to podcasts. Learn from them with transcripts, summaries, and chapters for every episode. Skim, search, and bookmark insights. Learn more

Episodes

هێمن - ناڵەی جودایی |hêmin - nalley cudayî

هێمن - ناڵەی جودایی- خوێندنەوەی باست غەریب ---ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە، ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە، موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن، زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن، مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان، مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟! ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە، ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە، لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە، بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ، بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟! بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە، بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە، بۆ...

Feb 05, 202316 minSeason 1Ep. 19

تووشی لافاوی عیلمم بووم... فایق بێکەس

تووشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم سواری وا پۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێ پەڕیم سەد شوکر ئۆخەی نەجاتم بوو لە باسی عیلم و فەن نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم گەرچی تا ئێستا وتوومە! تێ بگەن زوو پێ بگەن بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن، سەگ بووم وەڕیم خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەر ئەخا گەر لەمەولا ناوی عیلمم برد بزانن سەرسەریم هێندە تەعقیبی هەقم کرد تاکوو نانی خۆمم بڕی سووک و ڕیسوا بووم لەناوا گیرەوەی ئاخر شەڕیم من کە زانیم حاڵی زانا نەفیە. حەپسە- یا شەقە هەر کیتابێکم هەبوو ...

Sep 02, 20222 minSeason 1Ep. 18

عەبدوڵڵا پەشێو مژدە | Ebdulla Peşêw

مژدە گوێم لێ بگرن! مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان: کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان، زڕتەبۆز و بوودەڵەتان، سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان، سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان، یەک یەک وەزیر و گزیرتان قونکی پیاز و سەری سیرتان دەیڵێمەوە، مژدەم پێیە بۆ هەمووتان: سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان، فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان ملیۆنێر و ملیاردێرتان یەکژنداری بەردکونکەرە و دەژنداری بنزگتێرتان، گوێم لێ بگرن، چونکە ئێوە لەم دنیایە، کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە، چونکە ئێوە، هەموو عومر ئەم بۆ لای ئەو، ئەو بۆ لای ئەم، هەر خەریکی ڕ...

May 18, 20222 minSeason 1Ep. 17

ھێمن | عیشق و ئازادی |Hêmin | 'îşq û azadî

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر! ئەوەندە دەردەدار و بێپەرستارم کە پێم وایە: لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر! گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم: لە پێشمدایە زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی تر هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد بەسەر بیبیلەکەی چاو...

Apr 21, 20224 minSeason 1Ep. 16

خەجێ و سۆفی - شێخ ڕەزای تاڵەبانی | Şêx Rizayê Talebanî : Sufi & Khaje

بەهیوای ئەو ڕۆژەی کەکەس شەیتانەکانی تری ئەو کاتەناپەرستێت. نابێت کەس بکوژرێت بۆ ئەوەی داوای ئازادی بکات با چیتر خەڵک شوێن ئەم عەرەبانە نەکەوێت ئەو کاردانەوە بێسەرپەرشتانەی کە ڕێز لە هیچ نەریت و بیروباوەڕێک ناگرن هیوادارم خاتوو میا خەلیفە خۆشمان ببوورە بۆ بەکارهێنانی وێنەکەی Special Thanks to Lady Mia Khalifa . ------------------------------- Sheikh Riza Talabani was a celebrated Kurdish poet from Kirkuk, Iraq. Talabani wrote his poetry in Kurdish, Persian, and Arabic. Most of his poetry consists...

Apr 13, 202210 minSeason 1Ep. 15

سەدان ساڵە - عەبدوڵڵا پەشێو |Abdulla Pashew - For Hundreds of Years

سەدان ساڵە عەبدوڵڵا پەشێو سەدان ساڵە لە وێرانە ماڵی خۆمدا کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم سەدان ساڵە حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم. سەدان ساڵە ڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والی بەغدا ڕۆژێک لە تاران کوتالم ڕۆژێک لیفکەم پشتی ژنی سولتان دەشۆم، ڕۆژێک گەسکم شام دەمالم! سەدان ساڵە وەکو چەنگێک دانە وێلە، ئاشی مێژوو فرێی داوم. ھەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناوم. سەدان ساڵە کاسە سەرم منارەیە کێ بێ، دەنگی تیا ھەڵدەبڕێ. سەدان ساڵە نیشتمانم نێرگلەیە، کێ بێ، بە دەمییەوەیدەگ...

Apr 09, 20224 minSeason 1Ep. 13

شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە

شێرکۆ بێکەس ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار ھەموو ماڵەکان ئەرخەوانین ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان کۆترە سوورەکان دەڵێن ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین کە نانوشتێنەوە ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان بە یەکجاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران کۆترە سوورەکان دەڵێن: کۆما...

Mar 18, 20224 minSeason 1Ep. 9

عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە

ئیتر بەسە نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە. *** ئیتر بەسە، تەرەسێنە ئیتر بەسە! مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە. ئیتر...

Mar 09, 20222 minSeason 1Ep. 7

دوو دانە دوو - نادر قازی (کوردستان نابێ بە چوار)

دوو دانە دوو شيعرى نادر قازى وەبیرمە لە مەکتەبا دەیان پرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەند ؟ هەموو تێکرا دەیان نووسی دەكاتە چوار کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی ،،،، لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێت بە یەک نابێ بە چوار لای من وابوو ددان و دوو لێو و زبان نابن بە چوار دەبن بە زار بەتێکڕایی دەکەن هاوار لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار لە لەشێکا وادێنە کار لای من وابوو گەڕەک خانو کۆڵان شەقام نابن بە چوار دەبن بە شار .... تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خە...

Feb 26, 20222 minSeason 1Ep. 6

شارەکەم سنە - 5

کتێبی " شارەکەم سنە " ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی یەکەیەکەی شێوە لە بیرکراوەکانی ئەو شارە و گەڕەکە کۆنەکانی لە رێگەی بیرهێنانەوەوە پەی...

Feb 18, 202226 minSeason 1Ep. 6

شارەکەم سنە - 4

Feb 16, 202227 minSeason 1Ep. 5

شارەکەم سنە - 3

کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشت‌ئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی یەکەیەکەی شێوە لە بیرکراوەکانی ئەو شارە و گەڕەکە کۆنەکانی لە رێگەی بیرهێنانەوەوە پەیوس...

Feb 14, 202228 minSeason 1Ep. 4

شارەکەم سنە - 2

Feb 10, 202228 minEp. 3

شارەکەم سنە - 1

Feb 04, 202231 minSeason 1Ep. 2

ھەڵۆ - سوارە ئیلخانیزادە

خوێندنەوەی عەلی سۆهرابی پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ھەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو ھەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە ھەر بینا ھات ئەجەل و من مردم با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ...

Jan 29, 20227 minSeason 1Ep. 1
For the best experience, listen in Metacast app for iOS or Android