عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە - podcast episode cover

عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە

Mar 09, 20222 minSeason 1Ep. 7
--:--
--:--
Download Metacast podcast app
Listen to this episode in Metacast mobile app
Don't just listen to podcasts. Learn from them with transcripts, summaries, and chapters for every episode. Skim, search, and bookmark insights. Learn more

Episode description

ئیتر بەسە  نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە.   *** ئیتر بەسە، تەرەسێنە ئیتر بەسە! مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە.  ئیتر بەسە،  فسخواردنتان بۆتە گاڵتە، هەڵاتن و تەقوەڕەوتان شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە!   ئیتر بەسە کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە، چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە، سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە.  ئیتر بەسە، کوردپسێن و        کەرخەسێن و               دەییووسینە،                       ئیتر بەسە! هەر گردێکی کەرکووکی من بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە.                                    ئیتر بەسە! مارتی۲۰۱۸-

For the best experience, listen in Metacast app for iOS or Android