پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن - podcast cover

پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

Nareman Agale نەریمان ئاغالیwww.jiyanuberkewtin.com
نێوەرۆکی کۆمەڵایەتی، دەروونی، پەروەردەیی لەخۆدەگرێ
Last refreshed:
Follow this podcast in the Metacast mobile app to refresh it and see new episodes.
Download Metacast podcast app
Podcasts are better in Metacast mobile app
Don't just listen to podcasts. Learn from them with transcripts, summaries, and chapters for every episode. Skim, search, and bookmark insights. Learn more

Episodes

چی بکەین پێشئەوەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا ببێ و پەشیمانیش دادمان نەدات؟

کەی بەشی ئاژەڵیی مێشکمان کارا دەبێ و پەشیمانی دادمان نادات؟ چی بکەین و چی بزانین پێشئەوەی بە هەر هۆکارێک فشارمان بۆ بێ و هەڵچین، ئیدی بڕیارێک بدەین یان کاردانەوەیەک بنوێنین دوایە پەشیمان بین یان بگاتە ئەوە کە هەوڵی کوشتنی خۆمان وەیان ... کەسێکی تر بدەین، با ئەو زانیاریانەمان لەسەر خۆمان هەبێ و چۆنیەتی ڕاهێنانێکیش بخەینە نێو کۆڵەپشتی ژیانمانەوە وەکوو چارەیەکی بەردەوام بۆ زیاتر فەرموون لە گوێگرتن لە ئەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێتان لێ دەبێت سوپاس بۆ گەیاندنی ئەو ئەڵقەیە و ناساندنی پ...

May 15, 202544 minSeason 1Ep. 19

تۆش شکۆت هەیە، خۆت نەتەوێ کەس ناتوانێ دەستی پێی بگات

ئاسان نییە بۆ بڕواهێنان بەوەی کە تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ شکۆ (کەرامەت) لەنێو تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا هی هەموو کەس نەبووە، شکۆ بەخشراوە و وەرگیراوەتەوە، ئاها گوتراوە: "ئەی خاوەنشکۆ" شکۆ بۆ چینێک یان بە پێگە و کۆمەڵە خاسێتێکەوە بەستراوەتەوە، پرسی شکۆ منداڵی تێدا نەبووە، تەنانەت ژنیش لەپرسی شکۆدا بوونی نەبووە بەڵکوو ژن بە دەربڕینی شەرەفەوە گرێدراوە لە ساڵی ٢٠٢٣ وە و لە پڕۆژەیەکی نەریمان ئاغالی دا شکۆ (کەرامەت) لە تێگەیشتن و دنیابینی کوردیدا گەڕێندراوەیەوە بۆ هەر کەسێک، لە منداڵەوە بۆ لاو و بێ جیاوازیی ...

Dec 29, 202446 minEp. 18

دەزانم کە نازانم، بۆ پرسیار لەبری ئامۆژگاریی چارەسەرە؟

دەزانم کە نازانم ئەو ڕستەیەی دەبێتە بنەمای شێوەیەکی چارەسەریی دەروونیی و ڕاوێژکاریی کۆمەڵەیتی و بنەمای زۆر بواری تریش ڕەنگە کەم کەس هەبن ئەو ڕستەیەی سوقراتیان نەبیستبێ: "من دەزانم کە نازانم" پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: ئایا ئێمە تاکو ئەوڕۆ چۆن و لە چ گۆشەنیگایەکەوە لەو ڕستە و دەربڕینە تێگەیشتووین و تێگەێندراوین؟ هەندێ جار ئەو ڕستەیە وا وەرگێڕدراوە کە دەگوترێ: "من دەزانم کە هیچ نازانم"، ئەمە هەڵەیە و ئاوا هەرچی گرنگی ئەو مەبەستە هەیە لەدەستی دەدەین! ئەو ڕستەیە ئەنجامی توێژینەوە مەیدانیەکەیەتی کە دەڵ...

Sep 18, 202441 minEp. 17

چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین تا بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟

چۆن ئاگاداری منداڵەکەی نێو ناخمان بین بۆ ویستەکانی بەتووڕەییەوە دەرنەکەوێ یان نەگری؟ هەریەک لە ئێمە بەردەوام لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەر کەسێکدا خۆی لە یەکێک لەو سێ دۆخانەدا دەبینێتەوە: ١) لاساییکردنەوەی دایک و باوک. ٢) لە کاتی ئێستای خۆیدا و مامەڵەی هۆشیار و ئاگامەندانە. ٣) لە دۆخی منداڵیی خۆیدا. فەرموون لە ئەڵقەی #١٦ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بەو وردی بە دۆخەکانی خۆمان ئاشنا دەبین و تێیدا هەوڵی تێگەیشتن لە خۆمان و ئەوانی تر و زۆر باسی تر لەوبارەوە دراوە. سوپاس بۆ سەرنج و تێبینیەکانتان و تکایە...

Oct 02, 202353 minEp. 16

گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟

پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ. وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە: تکایە پەنجەرە...

Jan 27, 202330 minEp. 15

تۆ کێیت، وێنەی خۆت چۆن دەبینیت، ئەی دەتەوێ چۆنبیت؟

ئایا تۆ وێنە و نەخشەیەکی جێگیرت یان جوڵاوت بۆ ژیانت هەیە؟ باوەڕت بەخۆت هەیە یان نا؟ ئەی ئەو هەستە چۆن و بۆ لای تۆ دروستبووە؟ ئەی چۆن بتوانین دەستکاریی ئەو هەستەمان بکەین و ئەوەی ئەوانی تر لە ناخی ئێمەدا بەهەڵە چاندوویانە ڕاستی بکەینەوە؟ ئەو وەڵامانە و چەندین پرسیار و وەڵام و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تر و خۆماندا لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ەوە گوێبیست دەبیت! سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەی لای خۆتانەوە، هەر هەبن نەریمان ئاغالی...

Jul 31, 202259 minEp. 14

خواردن و دڵنیایی و سێکس و سەربەخۆبوون، پێویستیی سەرەتایین

پێویستی خواردن و خواردنەوە و ھەناسە و خەوتن، جەستەیین پێویستی: خۆشەویستی و سێکس و قبووڵکردن لەلایەن ئەوانی دییەوە و سەرکەوتن و گرنگیپێدان و ھەبوونی پەیوەندی سەرکەوتوو و ھەستی باوەڕبەخۆبوون و ھتد دەروونین ١) پێویستییە جەستەیییەکان (ئەمە لەو پێداویستییە سەرەتاییەدا دەبیندرێنەوە کە مرۆڤ تەواو پێویستی پێیانەو ھیچ گفتوگۆیەک ھەڵناگرن) وەک: خواردن و خواردنەوە و خەوتن (مەیلپێدان و سێکس). ٢) پێویستی سەلامەتی (ئەمە باس لە ئاسایش و دڵنیایی و دوور لە ترسە، دەکرێ پێویستی باوەشێکی پڕ لە متمانەش لێرەدا ببیندرێ...

Mar 22, 202250 minEp. 13

پێنج باتری بۆسەرکەوتنی تاک لە ژیاندا

ڕاگرتنی ھاوسەنگی بەپێی پێنج پاتری ژیان بۆ ھەر یەکێکمان. بە وردبوونەوە لەو کڵێشەیە دەتوانین بزانین داخۆ ھەر یەکێک لە ئێمە کامە باتریەی لاوازە و کامەی بەھێزە، کامەشی بەتاڵ بێتەوە ھاوسەنگی لە ژیاندا لەدەست دەدا یان پێویستە کەسێک کار لەسەر کامیان بکا تا لە ژیاندا سەرکەوتووتر بێ و ھتد. ١) جەستە و تەندروستی ٢) پەیوەندی کۆمەڵایەتی ٣) کار و بەرهەمەکان ٤) دڵنیایی کەرەستە مادییەکان ٥) بەهاکانی وەکو مۆڕاڵ و ویژدان و کەرامەت سەرچاوەی تیۆری: هیلاریۆن پێتسۆڵ لەگەڵ ڕێزی نەریمان ئاغالی دا...

Dec 30, 202147 minEp. 12

تێگەیشتن لە دیوی شاراوەی قسەکردن وەک چارەسەر بۆ گرفتی پەیوەندییەکان

بەپێی وردکردنەوەیەکی قووڵ دەربارەی ھونەری گفتوگۆکردن، کە لە دنیای ئەمڕۆدا زانستیانە زۆر کاری پێ دەکرێ: ھەموو قسەیەک یان نووسینێک و نامەیەک، چوارلای وەکو چوارگۆشەیەک ھەیە. واتە تۆ تەنھا یەک ڕستە بڵێیت، دەتواندرێ بەسەر ئەو چوارلایەدا دابەش بکرێ و ئیدی بەپێی ئەو نێوەرۆکی نووسین و قسە و نامە و مەبەستە، لایەک لە لایەکی تری زۆرتر بەسەردا دابەش دەبێ. ئەو لایانەش ئەوانەن: لای بابەتی: نێوەرۆکی بابەت و باسەکە. لای پەیوەندی: ئاستی پەیوەندی نێوان قسەکەر و وەرگر دیاری دەکا. لای ئاشکراکردنی کەسایەتی قسەکەر: و...

Sep 10, 202139 minEp. 11

چۆن و بۆ ئاڵودە دەبین؟

هەرکەسێک دەشێ ئاڵودە ببێ، جا بە مادەیەکی هۆشبەر بێ یان بە ئامێرێک و خواردن و سێکس و شتێکی تر بێ. كێ بەچی ئاڵودەیە و چی بکەین؟ چۆن بزانم داخۆ ئاڵودەی بەکارھێنانێکم یان نا؟ ئایا ئاڵودەبوون نەخۆشییە؟ بەچی و چۆن ئاڵودە دەبین؟ ئەو مادانە چین کە پێیان ئاڵودە دەبین؟ خراپترین دۆخ بۆ ئاڵودەبوون کامەیە؟ چۆن بتوانین ھاوکاری خۆمان یان ئەوانی تر لەنێو خێزان و ھەرشوێنێکی تر بکەین؟ فەرموون بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و زۆر ڕوونکردنەوە و باسی تر دەربارەی پرسی ئاڵودەبوون لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا. نەری...

Jul 07, 202144 minEp. 10

گوێگرتن لەبری دەرمان، کلیلی چارەسەرەکان

گوێگرتن لەبری دەرمان و چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکان مێژووی گوێگرتنی چالاک دەگەڕێتەوە بۆ داهێنانی کارل ڕۆجەرس کەسایەتی ئەمەریکی، کە یەکەمجار بۆ ئەو کەسانەی بەکارهێناوە کە بەهۆی گرفتێکی دەروونییەوە سەردانیان کردووە گوێگرتنی چالاک کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئارامکردنی دەروونی مرۆڤەکان هەیە، بەشێوەیەک کە دەشێ بڵێین: دەتوانین لەبری دەرمان بەکاری بێنین و چارەسەری زۆێک لە گرفتەکانی نێوان پەیوەندییەکانمانی پێ بکەین. بۆ ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر لەسەر ئەو باسە بخوێننەوە، فەرموون لەو لینکەی خوارەوە بۆ بەدوا...

Jun 05, 202136 minEp. 9

بۆ قسەی عاتفی وەردەگرین، بەڵام زانست ڕەتدەکەینەوە؟

پرۆسەی وەرگرتنی زانست و زانین و هەرشتێکی تر چۆن لە مێشکی ئێمەدا ڕوودەدا؟ بۆ ئاسان شتانێک وەردەگرین و دواتر ناتوانین لەگەڵ بەدەستهێنانی زانیاری نوێدا، گۆڕانکاریی لە وەرگرتنەکانی پێشتراندا بکەین؟ ئەو کەسەی متمانەت پێیەتی و خۆشت دەوێ، ئاسانتر قسەکانی وەردەگرین تا کەسێک متمانەمان پێی نەبێ، ئەگەر تەنەنات قاسەی ئەوەی خۆشمان دەوێ ناڕاستیش بێ ئەم باسە لەسەر بنەمای زانستییە و پابەندە بە تیۆری زانای دەروون و ئەقڵناسی سویسری Jean Piaget

May 05, 202129 minEp. 8

قۆناغەکانی گەشەکردنی ژیری و تێگەیشتنمان بۆ ژیان

ئێمەی مرۆڤ لە چوار قۆناغی گەشەکردنی ژیریدا. قۆناغی جووڵەی ئاوتۆماتیکی لە لەدایکبوونەوە تا تەمەنی ٢ ساڵی. قۆناغی پێش بیرکردنەوە لە تەمەنی ٢ تا ٧ ساڵی. قۆناغی بیرکردنەوەی کۆنکرێتی لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە تا ١٢ ساڵی. قۆناغی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاڵۆزی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە تا ١٨ بۆ ١٩ ساڵی. ئەم پرسە بەپێی تیۆری دەروونناسی سویسری ژان پیاژێ یە (Jan Piaget) لە سەدەی ڕابوردوودا بە زانستی دیاریکردنی ئەقڵ گەشتووە و ئەمە وەکو دیاریکردنی بنەمای گەشەکردنی ئەقڵی مرۆڤە، گرنگە ھەموو مرۆڤێک ئەو قۆناغانە ببڕێ بۆ...

Apr 17, 202132 minEp. 7

بۆ دەشێ سەرکەوتنت بۆ دەروونی کەس و خزمەکانت ببێتە فشار؟

چۆن هەستی ڕکابەری لە منداڵییەوە بەهۆی بەراوردکردنمان بە ئەوانی تر دروست دەبێ؟ ڕێگایەکی گرنگی بەختەوەری خۆت لەو ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتندا بدۆزەرەوە لەبری گرنگی بە هەست و ویست و ئارەزووەکانی خۆمان وەکو تاک بدرێ پێت دەڵێن: فڵان کەس ئەو سەرکەوتنەی بەدەست هێناوە، چاوەڕێی ئەوە لە تۆش دەکرێ، بێ ئەوەی حیسابی ئەوە بکرێ کە داخۆ هەر بەڕاستی تۆ ئەوەت دەوێ؟ هەندێک جار بێ ئەوەی کەسانی خێزان ودەورووبەرمان شتێک لەوبارانەوە بڵێن، کەسەکە خۆشی وا ڕاهاتوو و بیردەکاتەوە کە دەبێ ئەویش بەو وێستگەی سەرکەوتنە ...

Mar 28, 202128 minEp. 6

گەشەکردنی سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتیمان

گەشەکردنی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تاک لە ھەشت قۆناغی تەمەندا، لەنێوان ویست و ئارەزووەکانی خۆیی و داواو فشارەکانی خێزان و کۆمەڵگەدا. قۆناغەکانی تەمەن و گەشەکردنەکانی سایکۆلۆجیای تاک ١- لەدایکبوون تا تەمەنی یەک ساڵی لەنێوانی: بنەمای متمانە دروستکردن بەرانبەر بەدگوومانی ٢- لەدوای یەک ساڵی و شتێک زیاتر تا تەمەنی سێ ساڵی لەنێوانی: سەربەخۆبوون یان پشتبەخۆبەستن بەرانبەر شەرم و دوودڵی و ڕاڕایی ٣- لە سێ ساڵییەوە تا شەش ساڵی لەنێوان: دەستپێشخەری یان پێشدەستی بەرانبەر ھەست بە تاوانکردن ٤- لە شەش ساڵییەوە تا...

Mar 11, 202135 minEp. 5

ڕێگاکانی پەیوەندیەکی سەرکەوتوو

هۆکاری شکستی پەویوەندی نێوان خەڵکی چین و چۆن پەوەندیەکانمان بەهێز دەکەین؟ بۆ پەیوەندیەکی بەهێز چیمان پێویستن و ئەو ڕێگاو هۆکارانە چین کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست و ئارامی نێوانمان لەگەڵ هەر کەسێکدا دەبێ بیزانین لە پەیوەندی بەهێز یان شکستدا، چی لە مێشکماندا ڕوودەدا و بۆ مرۆڤ لەگەڵ ئەوانی تردا پێویستی بە پەیوەندی کۆمەڵایەتییە؟ ئەوانە و زۆر باسی تری گرنگ لەبارەی پەیوەندی سەرکەوتوو و شکستی نێوان کەسەکان لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا گوێ لێ دەبن

Feb 23, 202127 minEp. 4

کاریگەری یەکەم پەیوەندی لەسەر کەسایەتی و ژیانمان

باسی یەکەم پەیوەندی منداڵە لەگەڵ کەسی یەکەمدا کە بەزۆری دایکە، لە ڕۆژی لەدایکبوونەوە تاکو نزیکەی تەمەنی دووساڵی منداڵەکە بەم باسە زانستییە دەگوترێ: پەیوەندی دڵنایی، کە بناغەی کەسایەتیمان دیاری دەکات ودواتر لەوێوە ڕەهەندەکانی تری گەشەکردن بینا دەکرێن

Feb 09, 202132 minEp. 3

ناساندنی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن

ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە و تایبەتە بە ناساندنی پۆدکاستەکە ژیان و بەرکەوتن چییە و بۆ داهاتوو چی دەکات و چی دەوێ؟ نێوەرۆکی بەرنامەکانی چۆن دەبن و بە کامە قۆناغانەدا تێپەڕ دەکا؟ کێ بەڕێوەی دەبات و هتد

Jan 11, 202122 minEp. 1

بڵاوکردنەوەی یەکەم دەنگی پۆدکاستی ژیان وبەرکەوتن

بڵاوکردنەوەی یەکەم دەنگی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن ئەم بڵاوکردنەوەیە لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەدایە، لەگەڵ ئەوەدا لەپێناوی هاوکاریکردنی ئەو بەڕێزانەدایە کە تاکو ئێستا بەرکەوتنیان لەگەڵ پۆدکاستدا نەبووە، ئێمە لە ڕێگەی کەناڵەکانی سۆشیال مێدیای پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنەوە، هاوکاریان دەبین تاکو بتوانن لە ڕێگای یەکێک لە بەرنامەکانەوە گوێ لەم دەنگە بگرن و بۆ داهاتووش بەرنامەکانی ئەم پۆدکاستەیان لەدەست نەچن لەگەڵ ڕیز و سڵاودا

Jan 03, 20212 minEp. 1
For the best experience, listen in Metacast app for iOS or Android